بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕۆیترز، نرخی غازی سروشتی لە ئەورووپا بۆ یەکەمجار لە مانگی حوزەیران و بە هۆی بڵاوبوونی هەواڵی ئەگەری مانگرتنی کرێکارەکان لە هەنێ لە دامەزراوەکانی ئوسترالیا گەیشتە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ.
فڕرۆتنی هەنووکەیی غازیش نزیکەی 32% ڕووی لە زیادبوون کرد کە وەکوو زۆرترین ڕێژە لە مانگی سێبتەمبێری ساڵی 2022 بەملاوە دێتە ئەژمار و هۆکارەکەشی بەردەوامی زیادبوونی نزخی دوو کۆبوونەوەی پێشوو و هەروەها هەڵشێواوی بازاڕی ناردەکردن بووە. نرخی نەوت و بەرکەمرەش زیادی کردووە.
کرێکارانی شەریگەی “شۆرۆن” و کۆڕی “ڤوودساید ئێنرجی” دەنگیان لەسەر مانگرتن داوە کە دەتوانێت کاریگەر بێت لەسەر ناردەی غازی سروشتی تراو لەو وڵاتەدا و ڕێژەی ناردەی سووتەمەنی بۆ بازاڕی جیهانی دابەزێنێت.
بەرواری ئەنجامی ئەو مانگرتنە هێشتاکوو بە ڕێکی دیاری نەکراوە.
نیک کمپبل، ڕاوێژکاری “ئینسپایرد” دەڵێت: گەر بێتو کەم و کۆڕییەک بێتە ئاراوە ئەگەری ئەوە بوونی هەیە کە کڕیارانی ئاسیایی پێشنیاری هاوردەی LNG بکەن لە جیاتی غازی ئوسترالیا و ئەنجامی ئەو کارە زۆر کاریگەر دەبێت لەسەر ئەورووپا.
هۆکارگەلێکی دیکەش بووەتە سەبەبی زیادبوونی نرخی غاز، لەوانە کەمبوونەوەی هاوردەی LNG بۆ ئەورووپا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هەروەها زیادبوونی ناردەی بار و بەستەگەلێک کە خەزنی پاشەکەوتیان هەیە، لەم ناوچەوە بۆ ئەورووپا.
لە لایەکیتریشەوە چاککردنەوی دامەزراوەی نێرویج وەکوو گەورەترین ناردەکەری غاز بۆ ئەورووپا زۆری خایاند و کارێکی چاوەڕوان نەکراو بوو ، ئەمەش بووە هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی نرخی غاز.
نرخی گریبەستەکانی غاز بۆ وەرزی زستان زیادی کردووە، بەڵام هێدی هێدی لەبەر ئەوەی شەریگەی ئەڵمانیا EON لەبارەی مەترسی زۆرتر لە وەرزی زستانی ساڵی داهاتوو هۆشداری داوە.
ئەو شەریگە گەورەترین شەریگەی سەرمایەدانان و بەرهەمهێنەر و بڵاوکەرەوەی کارەبای جیهانە.
لێئونارد پێرنبام، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ئەو شەریگە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفەزیۆنی بلومبێرگ ڕایگەیاند: ” ئەم قەیرانە درێژەی هەیە” بەڵام ئەگەری دووپات بوونەوەی دۆخی ساڵی ڕابردوو زۆر کەم بووەتەوە.