بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پاترۆشۆف وەزیری کشتووکاڵی ڕووسیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە زووترین کاتدا ئەو بڕە دانەوێڵەیە هەناردەی وڵاتانی ئەفریقی دەکات.
ناوبراو وتی کە لە ئێستادا ئەو بڕە دانەوێڵەیە تەنیا بۆ 6 وڵاتی ئەفریقییە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیاش ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ پێگەی خۆی وەک هاوبەشێکی متمانەپێکراو بۆ وڵاتانی دۆست لە بواری هەناردەی بەرهەمە کشتووکاڵییەکان بە تایبەت دانەوێڵە دەپارێزێت.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە مۆسکۆ دەتوانێت جێگرەوەی دانەوێڵەی ئۆکراینا لە بازاڕەکانی جیهان بە شێوازی بازرگانی یان بێ بەرامبەر دابین بکات.
وەزیری کشتووکاڵی ڕووسیا بەرهەمی دانەوێڵەی وڵاتەکەیی لە ساڵی 2023 بە 123 ملیۆن تەن خەمڵاندووە کە 78 ملیۆن تەنی گەنمە./.