بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤ دۆستانەی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتی رۆژی شەممە بەپێی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاند لەم 6 مانگی دوایینەدا 167 فەلەستینی بەدەستی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کوژراون.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو ڕەقەمە لە ڕێژەی هەموو فەلەستینیە کوژراوەکان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵەکانی 2022دا کە 155 کەس ڕاگەیندرا، ڕووی لە زیادبوون کردووە.
ئەو نووسینگە ڕایگەیاند، لە مانگی تەمووز تا ئاب 276 فەلەستینی لەوانە 60 منداڵ بە پێی هێزەکانی زایۆنی لە سەرانسەری کەنارەی باختەری بریندار بوون.
ئەو نووسینگە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا نووسیوویەتی، پلە و پایەدارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی 56 بینا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی “قودسی داگیرکراو” و ناوچەی “سی” لە کەنارەی باختەری، یان ڕوخاندوویانە یان داگیریان کردوون کە دەرئەنجامەکەی بووتە ئاوارەبوونی 23 فەلەستینی لەوانە 12 منداڵ و کاریگەر بووە لەسەر بژێوی ژیانی زیاتر لە 3500 کەسی خەڵکی ئەو ناوچە.
لە هێرشی ڕۆژی هەینی چەکدارەکانی ڕژێمی داگیرکەر بۆ ناوچەی (تولکەرەم) لاوێکی 23ساڵەی فەلەستینی بە نێوی “مەحمود جەهاد جەراد” بەر گوللە کەوت و گیانی بەخت کرد و 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.