بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و به گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، پائولۆ باتیستا نوێنەری پێشووی بەڕازیل لە سندووقی نێودەوڵەتی پارە، لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند، سیستەمی ماڵی نێودەوڵەتی لەسەر بنەمای دۆلار، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ناکارامەتر دەبێ و هەر ئەم بابەتەش بووتە هۆی ئەوەی کە وڵاتانی ئەندام لە کۆڕی بریکس بیر لە پێکهێنانی یەکەی پارەیەکی نوێ و تایبەت بکەنەوە.
ناوبراو وتیشی: ئەگەرچی دۆلار بەردەوام وەکوو پارەیەکی نیودەوڵەتی یاسایی و گرنگ دەمێنێتەوە بەڵام ئەدی جێ متمانە نییە.
ئەو پایەدارەی خەڵکی بەڕازیل پشتڕاستیشی دەکاتەوە و دەڵێت: ڕێکخراوە ماڵییەکانی ڕێژ دەسەڵاتی ئەمریکا، پێداویستیەکانی پێویست دابین ناکەن بۆ ئەو وڵاتانەی کەلە حاڵی پەرەسەندندان و ئەمە بووتە هۆی ناڕەزایەتی زۆر لە نێوان ئەو وڵاتانەدا سەبارەت بە کارکرد و هەبوونی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان کە کاریان لەسەر بنەمای دۆلار بەڕێوەدەچێت لەوانە سەندووقی نیونەتەوەیی پارە و بانکی جیهانی.
باتیستا بە ئاماژەکردنە سەر بانکی کۆڕی بریکس دەڵێت: ئێمە لە نێو سەندووقی نێودەوڵەتی پارە و بانکی جیهانی دەمێنینەوە، بەڵام بڕیارمان داوە بۆ بەرەوپێش چوون هەنگاو هەڵێنین و ڕێگای پەرەسەندن بگرینە بەر لەبەر ئەوە جیهان بەرەو چەن جەمسەری دەڕوا و ئەو ڕێکخراوانەی ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا هیچ گرنگی بەو بابەتە نادەن.
ناوبراو ئەو بابەتەش پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت: بانکی پەرەسەندووی بریکس بۆ ئەو وڵاتانە پێک هاتووە کە لە حاڵی پەرە و گەشە سەندندان و وڵاتانی پەرەسەندوو بۆیان نییە هیچ جۆرە بەشدارییەکیان تێدا هەبێت و بێگومان سەبارەت بە بانکی جیهانیش ڕەوتێکی کارامەتر دەگرێتە بەر بۆ گەیشتن بە ئامانج.