بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاشم سەفیەدین ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ خۆڕاگری هاوکێشەکانی بەرەو گۆڕانکاری بردووە و هاوکێشەی نوێی لە ناوچەکە هێناوەتە پێشەوە.
ناوبراو وتی: لوبنان ئەمڕۆ لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن لە ڕووی بیرۆکە و بژاردە و ستراتیژەوە لاواز و پەرتەوازە نییە، بەڵکوو لە ڕاستیدا ئەوە دوژمنە کە لاواز و تووشی قەیران بووە و سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانی گاڵتە بە یەکترەوە دەکەن.
سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵای لوبنان وتی: پێشتر باسی ئەوەیان دەکرد کە گرووپێکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی دەتوانێت لوبنان داگیر بکات و ئەمڕۆ دەبینین کە تەنیا خەیمەیەک جموجوڵەکانی ئەوانی ڕاگرتووە و لاواز و شڵەژاوی کردوون و تەلئەبیب بە ئاستێک گەیشتووە کە توانای بڕیاردانی نییە.
هاشم سەفیەدین وتی کە هەندێک حاشا لە سەرکەوتن و دەسکەوتەکانی خۆڕاگری لە ئازادکردنی خاک و پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی و ئازادکردنی ئاو و نەوت و گاز و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان دەکەن.
وتیشی کە بنەڕەتی کێشەکانی لوبنان بۆ دەستێوەردانەکانی ئەمریکا دەگەڕێتەوە و تا ئەو کاتەی کە دەستێوەردانەکان ڕانەگیرێت، لوبنان ڕزگار نابێت، تەنانەت ئەگەر سامانی نەوت و گازی دەریاییشی هەبێت./.