بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی مەسیلحی وەزیری بازرگانی ناوخۆیی میسر ڕایگەیاند کە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە گرووپی برێکس یارمەتیدەری چەندین دەستپێشخەریی قاهیرە دەبێت و بەهای دراوی نیشتمانیش بەرز دەکاتەوە.
ناوبراو وتی: هاوکارییەکانی میسر لە گەڵ وڵاتانی وەک ڕووسیا و بەکارهێنانی دراوی نیشتمانی زیاتر دەبێت، هەروەها لە گەڵ وڵاتانی وەک چین و هیندستان وەک گەورە ئابورییەکانی جیهان پەرە بە هاوکارییەکان دەدرێت.
ئەو وەزیرەی کابینەی میسر وتی: کاریگەرییەکانی ئەندامبوونی میسر لە برێکس بە ئەرێنی دەبینم و ئەمەش بەهای دراوی نیشتمانی ئێمە لە بەرامبەر دۆلار بەرز دەکاتەوە.
مەسیلحی وتی: وڵاتانی ئەندام لە برێکس هەوڵی دابینکردنی هاوپەیمانییەکی نوێی ئابوری، کۆمەڵایەتی و سیاسی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی زاڵبوونی دۆلار و هەروەها دابینکردنی یاسای بازرگانی نێودەوڵەتی دەدەن.
وەزیری بازرگانی ناوخۆیی میسر لە کۆتاییدا جەختی لە سەر هاوکاری هاوبەشی وڵاتانی ئەندام لە برێکس کردەوە و وتی: هیوادارین بتوانین بەرهەمی وەها هاوپەیمانییەکی ئابوری بۆ گەیشتن بە هاوسەنگی لە ئابوری جیهانی ببینین./.