بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاردی گەنمەشامی ڕێژەیەکی باش لە کانزا و ڤیتامینەکان و مادە ڕیشاڵییەکانی تێدایە.
دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودە تەندرووستییەکانی ئاردی گەنمەشامیی باس کردووە کە لە درێژەدا هاتووە:
1 – هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئەوانەی هەستیارییان بە گلوتین هەیە.
2 – بەهێزکردنی تەندرووستی چاو، لە بەر ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە مادەی کارۆتینەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە ڕەشبوونی هاوێنەی چاو و کۆمەڵێک نەخۆشی دیکە.
3 – یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم، نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێک جۆری شێرپەنجە.
4 – باشترکارکردنی پرۆسەی هەرسکردنی خۆراک و چالاککردنەوەی کۆئەندامی هەرس و ڕێگریکردن لە قەبزی.
5 – سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین B1 و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و سیلینۆم.
ئاردی گەنمەشامی دەتوانرێت بەکار بهێندرێت بۆ درووستکردنی نان، سەمون، ئیشی هەویر و کێک و بسکیت.
هەندێک کەس نابێت ئاردی گەنمەشامی بەکار بێنن لە بەر ئەوەی کە هەستیارییان بە گەنمەشامی هەیە بەڵام ڕێژەی ئەو کەسانە زۆر کەمە./.