بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەناردەی میوەی وشککراو و بەرهەمە پەیوەندیدارەکانی لە لایەن تورکیاوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا گەیشتووەتە یەک ملیار و 103 ملیۆن دۆلار.
محەممەد عەلی ئیشیک سەرۆکی یەکێتی هەناردەکارانی میوەی وشککراو وتی کە تورکیا لە بواری وەبەرهێنانی هەنجیر و مێوژ و قەیسی وشککراو پێشەنگی جیهانە.
ناوبراو وتی کە لە سەرەتای ساڵەوە تا 19 ی ئابی 2023 هەناردەی میوەی وشککراو گەیشتووەتە یەک ملیار و 103 ملیۆن دۆلار کە بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 5 بەرزبوونەوەی هەبووە.
ئیشیک وتی کە وڵاتانی ئەمریکا، فەرەنسا و ئەڵمانیا ئەو سێ وڵاتەن کە زیاترین میوەی وشککراوی تورکیایان هاوردە کردووە./.