بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ئیدانەی کۆبوونەوەی نێوان نەجلا مەنقوش وەزیری دەرەوەی حکومەتی یەکڕیزی نیشتمانی لیبیا و ئێلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی کرد.
جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە ئەم کۆبوونەوە پاشەکشەیەکی مەترسیدارە لە بنەماکانی گەلانی ئیسلامی و کەوتنە داوی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی.
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی هەروەها ڕایگەیاندووە کە دڵنیایی ئەوە هەیە گەلی برای لیبیا ئەم کۆبوونەوە قبووڵ ناکات و گەلێکی ئازادیخوازە کە دژی سازشتە و خۆی لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی بە دەستەوە نادات./.