بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جوزپە کۆنتە سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتالیا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: ئەم ستراتیژە ماوەیەکە لە ناتۆ پەیرەو دەکرێت و بە پێی دابینکردنی بەردەوامی چەک و کەرەستەی سەربازیی پێویست و بەردەوامیدان بە شەڕ، نەگەیشتووەتە شکستی سەربازیی ڕووسیا، ئێمە دەبینین کە سوپای ڕووسیا شکستی نەهێناوە و یەکە سەربازییەکانی هەڵنەوەشاونەتەوە و لە میانەی دژە هێرشەکانی ئۆکرایناش هیچ پاشەکشەیەک لە هێزەکانی ڕووسیا نەبینراوە.
ناوبراو وتی: داڕشتنی سزا ئابوری و داراییەکان نەبوونەتە هۆی مایەپووچیی ڕووسیا و ئابورییەکەی وەک خۆی ماوەتەوە و لە ڕووی سیاسیشەوە پەراوێزخستنی مۆسکۆ نەبووەتە ڕاستی، بە پێچەوانەوە پانزەیەمین کۆبوونەوەی لوتکەی برێکس بە سەرکردایەتی ڕووسیا و چین بەڕێوەچوو./.