بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پیتر سیجارتۆ بانگەشەی وڵاتانی ئەورووپیی ڕەتکردەوە کە دەڵێن سزا و گەمارۆکان لەوەدا سەرکەوتوو بووە ئابوریی ڕووسیا ئیفلیج بکات.
ناوبراو وتی: سیاسەتی سزاکانی یەکێتی ئەورووپا شکستی هێناوە و لە سەرتاسەری جیهان گاڵتە بەم سیاسەتەوە دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی هەنگاریا وتی کە شەڕ و پێکدادانەکان لە ئۆکراینا دەبێت لە زووترین کاتدا کۆتایی بێت.
وتیشی کە هاوکاری ڕاستەوخۆی کیێڤ لە لایەن یەکێتی ئەورووپاوە، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لە سەر وڵاتانی ئەندام و ئەمریکاش ئەورووپای پەلکێشی شەرێک کردووە کە دەبێت وەک پێشبڕکێی هاوکارییە سەربازییەکان ناو ببرێت./.