بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوەی فڕۆکەوانی سووریا و هاوپەیوەند لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوەکانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند کە گواستنەوەی هەوایی لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری حەلەب، پاش بەرکەوتنی زیان و زەرەری زۆر بە هۆی دەستڕێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی ئیسرائیلەوە و پاش چاککردنەوەی، ئەوا دیسان چالاکییەکانی دەستیپێکردۆتەوە.
ئەو ڕێکخراوەیە بە پێی گوتارێک ڕایگەیاندووە: هێڵی هەوایی دەتوانێت سەفەرەکانی خۆی بە پێی بەرنامە و ڕیزی کاتبەندی بباتە پێش و وەکوو ڕەوتی ڕابردوو خزمەتگوزاری پێشکەش بە موسافیران بکات، لەبەر ئەوەی زیان و زەرەری بەرکەوتوو بە هۆی دەستڕێژی سەربازی ئیسرائیل کە ئەمجارە فڕۆکەخانەیان کردبووە ئامانج، بە تەواوی چاک بووەتەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری حەلەب بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەمەی ڕابردووە لە لای زەریای مەدیتەرانە و ڕۆژئاوای لازەقییەوە کرایە ئامانجی هێرشی سەربازی ڕژێمی زایۆنیستی و باندی فڕۆکەخانەکە بەر زیان و زەرەری زۆر کەوت.
ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی چەن ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ناوچە جۆراوجۆرەکانی وڵاتی سووریای بوردمان کردووە و ئەو هێرشە سەربازیانە چەندین جار بووتە هۆی داخرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شاری دیمەشق و حەلەب.