بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی هەفتەی ڕابردووی ڕۆژهەڵاتی سوریا (پارێزگای دێرەزور / ڕۆژهەڵاتی فۆرات) تا ئێستا 40 کەس لە هێزەکانی هەر دوو لا و 15 کەسی سڤیل کوژراون.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا شەڕ و پێکدادانەکان بە توندی بەردەوام بووە و هێزەکانی سەر بە هۆزە عەرەبەکان و ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزور بنکە و بارەگا سەربازییەکانی هێزەکانی هەسەدەیان لە گوند و شارۆچکەکان یەک لە دوای یەک کۆنتڕۆڵ کرد. پێشتر تەنیا هێزەکانی هەسەدە لە ناوچەکەدا بوون بەڵام هەندێک زانیاری باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی پەکەکەش هاتوونەتە ناوچەکە.
یەکێک لە هۆکارەکانی هەڵگیرسانی ئەم شەڕە، دەستگیرکردنی کەسێک نە ناوی ” ئەحمەد خەبیل ” ناسراو بە ” ئەبی خولە ” لە فەرماندە عەرەبەکانی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزورە لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە.
ماوەیەکە ناڕەزایەتی هۆزە عەرەبەکان بەرامبەر بە هێزەکانی سوریای دیمۆکرات ڕووی لە زیادبوون کردووە. بە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانیش، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا لە ناوچەکە ناسراو بە سنتکۆم ڕایگەیاندووە کە لە نزیکەوە چاودێڕی دۆخی ناوچەکە دەکات و درێژە بە هاوکارییەکانی لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە دەدات.
ژنڕاڵ مایکڵ ئەریک کوریلا فەرماندەی هێزەکانی سنتکۆم پێشتر و بە شێوازی نایاسایی سەردانی سوریای کرد کە سەردانەکەی بە هەشتەم سەردان لە ماوەی 18 مانگی ڕابردوو دادەنرێت. ناوبراو لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کەمپی هۆلی وەک شوێنی ئەندامانی خێزانی تیرۆریستانی داعش بەسەرکردەوە و لە گەڵ فەرماندەکانی هەسەدەش کۆبووە.
ئەمریکا بە هەستیارییەوە کە ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڕوانێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەم شەڕ و پێکدادانەکان لە نزیک کێڵگە نەوت و گازەکەی کۆنیکۆیە لە نزیک شاری دێرەزور لە ڕۆژهەڵاتی فۆرات، ئەو نەوتەی کە یەکێکە لە سەرەکیترین هۆکارەکانی بەردەوامیدانی ئەمریکا بە داگیرکردنی سوریا، یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکاش لە نزیک ئەم کێڵگەیەدایە.
لە کاتی شکستی گرووپی تیرۆریستیی داعش وەک باڵی سەربازیی ئەمریکا لە سوریا لە ساڵی 2017، هێزەکانی ئەو وڵاتە ڕاستەوخۆ شوێنی تیرۆریستانیان گرتووەتەوە و لە هەمان کاتەوە لە جێی تیرۆریستانی داعش دەستیان داوەتە تاڵانکردنی سەرچاوە سرووشتییەکانی سوریا.
لە ساڵی 2017 ەوە ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی خۆی لە سوریا 22 بنکەی سەربازیی سەرەکی و نایاسایی و 4 بنکەی لاوەکی و بە گشتی 26 بنکەی لە خاکی ئەم وڵاتەدا کردووەتەوە و لەم ڕێگایەدا کەڵک لە بوونی هێزەکانی هەسەدەش وەردەگرێت و بەم دواییانەش بە گواستنەوەی هێزەکانی پەکەکە بۆ ناوچەکە ژمارەی ئەوانی زیاتر کردووە.
لە ئێستادا بەشێکی زۆری پارێزگاکانی حەسەکە، دێرەزور و ڕققە لە ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کە دەوڵەمەندن بە سەرچاوەکانی نەوت و گاز، لە لایەن هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیمۆکراتەوە کۆنتڕۆڵ کراون.
ئەمریکییەکان هەروەها ساڵانێکە لە باشوری سوریا لە سنورەکانی ئەردەن و عێراق، دوو بنکەی سەربازییان لە ناوچەی تەنەف کردووەتەوە کە تا ئێستا دەیان هەزار تیرۆریست لەو بنکانەدا مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە و پاش پڕچەککردن بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکان ڕەوانەی ناوچە جیاجیاکانی سوریا کراون و لە ئێستاشدا ئەمریکییەکان لەم ڕێگای ئەم دوو بنکە سەربازییەوە پاڵپشتی لە ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستان دەکەن.
بە سەردانەکەی ئەم دواییەی فەرماندەی سنتکۆم بۆ ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرا بوو کە ئەمریکییەکان پیلانێکی نوێیان بۆ ئەم ناوچەیە داڕشتووە و بەو ئەنجامە گەیشتوون کە دەبێت ئەم ناوچەیە ڕادەستی هێزەکانی هەسەدە و پەکەکە بکەن و ناوچەکە بۆ داهاتوو یەک دەست بکەن. لە هەمان کاتدا هۆزەکانی ئەم ناوچەیەش کە چەند ساڵێک هاوپەیمانی ئەمریکییەکان بوون و زۆربەی دانیشتووانەکەشی پێک دێنن، لەوەی کە ئەمریکییەکان لە بەرامبەر کوردەکاندا وازیان لەوان هێناوە، شڵەژاون و دەستیان بۆ چەک بردووە. بە پێچەوانەی بیرکردنەوەی ئەمریکییەکانیش هێزەکانی هەسەدە کە بە هەموو جۆرە چەکێکی ئەوان شەڕیان دەکرد لە بەرامبەر هۆزە عەرەبەکان تووشی زیانێکی گەورە بوون و بە ئامانجەکانیان بەگەیشتوون.
لە لایەکی دیکەوە دەوترێت کە ئەمریکا بەنازە هێزەکانی گرووپەکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران یان کۆمەڵە و دیمۆکرات لە عێراقەوە بباتە سوریا و لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی بەکارتان بێنێت.
ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان پیلانی زۆریان بۆ ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە کە گرنگترینی ئەوانەش پچڕانی هێڵی خۆڕاگرییە لە نێوان عێراق و سوریا بە داگیرکردنی ناوچەی نزیک لە بنکەی تەنەف لە باشوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و سنوری ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە.
یەکێکی دیکە لە پیلانەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیرکردنی هێزە کوردییەکانە لە هەسەدە و پەکەکەوە تا دەگاتە پەژاک و کۆمەڵە و دیمۆکرات. زۆربەی دانیشتووانی ناوچەکە لە عەرەبەکانن و ئەمریکییەکان هەوڵ دەدەن بە هێنانی هێزە کوردییەکان، بۆ ماوەیەکی زۆر دەست بە سەر کێڵگە نەوت و گازەکانی ناوچەکەدا بگرن و بەمەش گیانی هێزەکانی وەک کۆمەلە و دیمۆکرات کە لە لایەن ئەوانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ڕزگار بکات.
یەکێک لە کێشەکانی بەردەم پیلانەکانی ئەمریکییەکان لەم ڕۆژانەدا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، جیابوونەوەی عەرەبەکان لە هەسەدە و پەیوەندییان بە هۆزەکانی دێرەزورە و بەم بۆنەوە ئەمریکییەکان هەوڵیان داوە بە هێنانی هێزەکانی وەک پەکەکە، کۆمەڵە و دیمۆکرات ئەو بۆشاییە قەرەبوو بکەنەوە.
لە کۆتاییدا دەبێت بوترێت کە خەونی ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا شکست دێنێت و چارەنووسیان هەمان ئەو دۆخەیە کە پێشتر بەرۆکی تیرۆریستانی داعشی گرتەوە و تەنیا ڕێگای بەردەم ئەمریکییەکان و هێزکانی سەر بەو وڵاتە ئەوەیە کە ناوچەکان ڕادەستی گەل و حکومەتی سوریا بکەنەوە./.