بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنەوەی ئاوی توێکڵی هەنار تامێکی تاڵی هەیە کە دەکرێت هەنگوینی تێبکرێت، خواردنەوەی ڕۆژانەی ئاوی توێکڵی هەنار باش نییە و باشترە هەر دوو ڕۆژ جارێک بخورێتەوە و لەوانەیە ببێتە هۆی قەبزی.
مادەکانی ناو توێکڵی هەنار زۆر کاریگەرن و دەوڵەمەندە بە مادە سوودبەخشەکان و ڤیتامینەکانی وەک سی و کانزاکان کە بەرگری جەستەی مرۆڤ بەهێزتر دەکات و بەسوودە وەک دژە میکرۆب و بایرۆس و دژە هەوکردن و پارێزگاری لە تێکچوونی شانەکانی جەستە دەکای و دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە.
خاڵێکی گرنگ ئەوەیە کە لە ماوەیەکی زۆر کەم و بە خێرایی کاریگەرییەکانی دەردەکەون لە پاش خواردنی گیراوەکە.
لەو سوودانەش دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
1 – هەوکردن و ئازاری قوڕگ و لەوزەتەین: پارچەی توێکڵی هەنار لە ناو دوو پەرداخ ئاو بۆ ماوەی پێنج خولەک بکوڵێنرێت و دوای ساردبوونەوە غەرغەرەی پێبکرێت کە هەروەها بەسوودە بۆ لابردنی هەوکردنی پوک و بەهێزبوونی ددان، بۆ لابردنی بۆنی ناخۆشی ناودەم و گیرانی دەنگ.
2 – بۆ کۆکە: خواردنەوەی نیو پیاڵە لە ئاو توێکڵی هەنار زۆر کاریگەرە.
3 – گەدە و زراو و کۆڵۆن، بۆ هەوکردن و ئازار و برین: بەیانی نیو کوپ و شەو پێش نووستن نیو کوپ هەر دوو ڕۆژ جارێک بە سوودە بۆ:
بۆ بوونی کرمی ناو ڕیخۆڵە.
هەوکردنی قارچی.
سکچوونی درێژخایەن.
مایەسیری و سکچوونی خوێنی.
ئازار و پێچی ناوسک.
لە کاتی بوونی قەبزی دەکرێت یەک کەوچکی چای زیرەی لە گەڵ بخورێت.
4 – نەرمی ئێسک: دوو کەوچکی چا لە هاڕاوەی توێکڵی هەنار دەکرێتە ناو پەرداخێک ئاوی گەرم و کەمێک ئاوی لیمۆ کە هەر دوو ڕۆژ جارێک بخورێتەوە.
5 – خۆپاراستن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر: خواردنەوەی کوپێک لە ئاوی توێکڵی هەنار هەفتەی یەکجار.
6 – دابەزینی کۆلیسترۆڵ و پاراستنی دڵ و مێشک لە جەڵتە و گیرانی بۆرییەکانی خوێن.
7 – لە خانماندا: ئازار و زۆری خوێن لە سوڕی مانگانە و هەوکردن و گرفتەکانی دوای منداڵبوون. هەندێک لە توێکڵی هەناری وشککراو دەکرێتە ناو قابلەمەیەک و بکوڵێندرێت، دواتر دەکرێتە ناو تەشتێکی گەورە و دادەنیشێت بۆ ماوەی بیست خولەک.
8 – بۆ جوانی قژ و پێست و چارەسەری کرێشی سەر.
9 – بۆ چارەسەری زوو زوو میزکردن./.