بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕۆیترز، هەنێ لە بەرپرسەکانی ئامادە بوو لە کۆڕێکی وتاربێژی لەسەر بابەتی ئێنێرجی و لە سەنگاپوور ڕایانگەیاند، بایکۆتەکانی ڕۆژئاوا دژی ڕووسیا دەرفەتێکە بۆ نزیکبوونەوەی ئەندامانی کۆڕی بریکس لەیەکتر.
ئەو بایکۆتانەی کەوا کۆڕی 7 لەگەڵ هەنێکی دیکە لە وڵاتە ڕۆژئاواییەکان لەبەر شەڕی سەربازی لەگەڵ ئۆکراین، دژی ڕووسیا دایاننابوو، لە لایەکەوە داهاتی نەوت و غازی ئەو وڵاتەی دابەزاندووە بەڵام لە لایەکیترەوە دۆخی بازاڕی جیهانی ئێنێرجی گۆڕاوە.
ڕاسل هاردی، بەرپرسی شەریگەی ڤیتۆل، گەورەترین شەریگەی نەوتی سەربەخۆی جیهان، لە درێژەی وتاربێژی نەوتی ئاسیا و ئوقیانووسیە کەوا لە وڵاتی سەنگاپووردا بەڕێوەچوو، وتی: بایکۆتەکان داهاتی نەوت ڕووسیای دابەزاند، بەڵام خاڵی تاریکی بایکۆتەکان ئەوەیە کە ئەو سیاسەتە بوو بە هۆکاری پێکهاتنی پەیوەندی پتەو لە نێوان ئەندامانی کوڕی بریکس و ئەمە بە ڕای من باری نەرێنی بابەتەکەیە.
وڵاتانی ئەندام لە کۆڕی بریکس بریتییە لە، بەڕازیل، ڕووسیا، هێند، چین، ئەفریقای باشووری و شایانی ئاماژەیە کە لەم دوایانە دانە چەندین وڵاتی لەگەڵ ئەو کۆڕە ڕێککەوتوون لەوانە ئێران، ئەرجەنتین، ئێمارات، عەرەبستان، میسر، ئتیووپی.
فەرەیدوونی فشارەکی، بەرپرسی ڕێکخراوەی SGA ڕای خۆی لەوبارەوە دەربڕیوە و دەڵێت: هەمووان سەبارەت بە سیاسەتی بایکۆتکردنی ئەمریکا و وەزارەتی دارایی ئەو وڵاتەوە تووڕەن، بۆیە بیریان لە پێکهێنانی پێکهاتهیەکی بەرانبەر و ڕەقیبی کۆڕی 7 یان G20 کردەوە و لەسەر ئەو بابەتە بریکس سەرەکیترین و باشترین خاڵە.