بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە بلومبێرگ، پاش زیاتر لە نیو سەدە زاڵبوونی ئەمریکا لەسەر بازاڕی جیهانی گەنمەشامی، ئەوا بەڕازیل توانیویەتی ئێستا ببێتە گەورەترین ناردەکەری گەنمەشامی جیهان.
لە ساڵی 2023، 32 لەسەدی ناردەی گەنمەشامی بۆ بازاڕی جیهانی لە لایەن بەڕازیلەوە ئەنجام بووە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە تا کۆتاییەکانی مانگی ئەگوست ئەمریکا تەنیا 23 لەسەد ناردەی گەنمەشامی بۆ بازاڕی جیهان بووە.
پێشبینی کراوە لە وەرزی هەڵگری ساڵی داهاتوو کە ڕێک لە یەکەمی مانگی سێپتەمبێرەوە دەستپێدەکات، دیسان بەڕازیل پلەی گەورەترین ناردەکەری گەنمەشامی بۆ بازاڕی جیهانی بەدەست بهێنێت.
لە درێژەی ساڵەکانی ڕابردوودا ئەمریکا تەنیا یەکجار پلەی گەورەترین ناردەکەری گەنمەشامی بۆ بازاڕی جیهانی، کە ئەویش بە هۆی ویشکەساڵییەوە و لە ساڵەکانی 2013 لەدەست داوە.
لە دەیەکانی 1960 تا وەک ئێستا ئەمریکا وەکوو گەورەترین ناردەکەری گەنمەشامی هەموو جیهان دێتە ئەژمار هەڵبەت لە درێژەی 10 ساڵی ڕابردوودا پلەی گەورەترین ناردەکەردی چەندین دانەوێڵەی دیکەی لەدەست داوە لەوانە گەنم و سۆیا بە جورێک کە بەڕازیل توانیویەتی لە ساڵەکانی 2013دا وەکوو گەورەترین ناردەکەری سۆیای جیهان بێتە ئەژمار.