بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، “یوشیماسا هایاشی” وەزیری دەرەوەی کار و باری ژاپۆن لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئەلشەرق ئەلئەوسەت” چاپی شاری لەندەن لەبارەی ڕێککەوتنی ئەم دوایانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ عەرەبستانی سعوودی بۆ دەسپێکردنی دووبارە پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتەکە خۆشبینی خۆی دەربڕی.
ناوبراو لەم بارەو دەڵێت: ” ژاپۆن پێشوازی خۆی لەبارەی ڕێککەوتنی دووبارەی ئێران و عەرەبستان لەسەر پەیوەندی دیپلوماتیکی هەر دوو وڵاتەکە ڕادەگەینێت و ئەو کارە وەکوو گواستنەوەی هەنگاوێکی پەسنکراو بۆ بەردەوامی هەموو ناوچەکە دەبینین و هیوادارین ئەو ڕێککەوتنە ڕۆڵێکی ئەرێنی و پەسنکراوی هەبێت لە بارەی چارەسەرکردنی کێشە جوراوجورەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوانە بابەتی یەمەن.
بەرواری 19ی ڕەشەمەی ساڵی 1401ی هەتاوی ئێران و عەرەبستان پاش پێنج خول وتووێژ و کۆبوونەوە ئاسایشی لە عێراق و هەروەها سێ خول کۆبوونەوە و لێدوان لە وڵاتی عومان و ناوجێگەری هەر دوو وڵاتی ناوبراو، لە ئاکامدا لە شاری پەکین ڕێککەوتن لەسەر دەسپێکی پەیوەندی دیپلۆماتیکی دووبارە لە نێوان هەر دوو وڵاتەکەدا.
ئێستا پەیوەندی دیپلوماتیکی ئێران و عەرەبستان تا ئاستی هات و چۆ کردنی باڵوێز بەرز بووەتەوە.