بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە گوتارنامەی کرێملین کە بەرنامەکانی “ڤیلادێمیر پووتین” سەروکوماری ڕووسیای لەبارەی سەفەری بۆ کووریای باکوور پشتڕاست دەکاتەوە کاردانەوەی پیشان داوە و هەڕەشەی لە ڕووسیا کردووە کە ئاستی بایکۆتەکانی زیاتر دەکەنەوە.
“دیمیتری پسکوف” وتەبێژی سەروکۆماری ڕووسیا، ڕۆژی دووشەمە ڕاپۆرتەکان لەبارەی سەفەری کیم جون ئوون ڕێبەری کووریای باکوور بۆ ڕووسیا پشتڕاستی کردۆتەوە، پسکوف لە کۆبوونەوەی هەواڵنێری لە کرێملیندا گوتی، کیم بە هۆی بانگهێشتی فەرمی ڤێلادێمیر پووتین و لە درێژەی چەن ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە ڕووسیا تا دوو ڕێبەرەکە کۆبوونەوەیەکی دوولایەنە بەڕێوە ببەن.
“مێتیڤ میلێر” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بەو گوتارنامەیە، دژ بە ڕووسیا کاردانەوەی توند و تیژی پیشان داوە و دەڵێت: “گواستنەوەی چەک و چۆڵی سەربازی لە کووریای باکوورەوە بۆ ڕووسیا بە مانای پێشێلکردنی چەند بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوەی نێودەوڵەتییە”
ناوبراو بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند “هەڵبەت ئێمە بە شێوازی هێرشکارانە هەموو ئەو بنکانەی کە پاڵپشتی لە شەڕی رووسیا دەکەن و چەک و چۆڵی بۆ دابین دەکەن بایکۆتمان کردوون و درێژە بە بایکۆتەکانیش ئەدەین و هیچ گومانێکمان لە ئەنجامی کاری خۆمان نییە.
پێشتریش سەرچاوە ئەمریکی و ئەورووپییەکان ڕاپۆرتیان دابوو کە ڕێبەری کووریای باکوور لەم مانگەی کە تێداین دەگاتە شاری “ڤێلادی ڤێستۆک”ی ڕووسیا تا لەبارەی ئیمکانی دابین کردنی چەک و چۆڵی سەربازی بۆ شەڕ لەگەڵ ئوکرایندا کۆ ببنەوە
هەروەها بە پێی ڕاپۆرتی “ڕویترز” میدیای YTNی کووریای باشوور ڕۆژی دووشەمەی 11 سێپتامبێر ڕاپۆرتی داوبوو کە کیم جوون ئوون ڕێبەری کووریای باکوور بە مەبەستی کۆ بوونەوە و لێدوان لەگەڵ ڤێلادێمیر پووتین گەیشتووەتە ڕووسیا.