بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژانگ گوکینگ جێگری سەرۆک وەزیرانی چین لە کاتی چاوپێکەوتنی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە پەکین دەیەوێت دەرفەتەکانی گەشەسەندن بکاتە هاوبەش و هاوکاری بەسوود و دووقۆڵی لە گەڵ ڕووسیا پتەوتر بکات.
ناوبراو وتی کە چین و ڕووسیا ئاستێکی باڵای هاوبەشی ستراتیژییان پاراستووە و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکان خێراتر بووە.
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە بیانووی شەڕی ئۆکرایناوە گوشارێکی زۆریان لە سەر چین داناوە بۆ ئەوەی کە ئاستی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕووسیا دابەزێنێت و بەمەش مۆسکۆ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا زیاتر پەراوێز بخرێت./.