بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەڕی زریانی ئەقسا کە هێز و کاریگەری خۆڕاگری فەڵەستینی بۆ جیهان ئاشکرا کرد و ئەوەی سەلماند ڕژێمی زایۆنیستی لەوپەڕی لاوازیدا بەرەو لەناوچوون دەڕوات، کاردانەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بە دواوە بووە.
لە ئێران دانیشتووانی تاران و شارە گەورەکانی دیکە بۆ پیشاندانی پشتیوانی خۆیان لە گەلی فەڵەستین و گرووپەکانی خۆڕاگری، ڕژانە سەر شەقامەکان و ئاهەنگیان گێڕا.
خەڵک و بە تایبەت ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆکانی تاران بە درووشمەکانی مردن بۆ ئەمریکا و مردن بۆ ئیسرائیل، پشتیوانی خۆیان بۆ تێکۆشەرانی فەڵەستینی ڕاگەیاند.
ئەوان ڕایانگەیاند کە شەڕە مەزنەکەی زریانی ئەقسا، وەڵامێکە بۆ ساڵانێک تاوانی زایۆنیستەکان و کوشتنی خەڵکی بێ تاوانی فەڵەستین./.