بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باسم عەوادی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشە بەرفراوانەکەی ڕۆژی شەممەی خۆڕاگریی فەڵەستین بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی، وتی کە ئەم هێرشانە، وەڵامێکی ئاساییە بۆ تاوانی زایۆنیستەکان.
ناوبراو وتی کە هەڵوێستی گەل و حکومەتی عێراق لە بەرامبەر گەلی فەڵەستین، نەگۆڕە، بە شێوازێک کە پشتیوانی لە تەواوی مافەکانی ئەو گەلە دەکات تا لەو ڕێگایەوە خاکی داگیرکراوی خۆیان ئازاد بکەنەوە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی: زوڵم و دەسدرێژی بۆ سەر ئەم مافە ڕەوایە هیچ کات ناتوانێت بگاتە ئاشتییەکی بەردەوام.
عەوادی وتی کە هێرشەکەی ئەمڕۆی خۆڕاگریی فەڵەستین، ئەنجامێکی ئاسایی تاوانی چەندین ساڵەی ڕژێمی زایۆنیستییە کە هیچ کات پابەندی بڕیارە نێودەوڵەتییەکان نەبووە./.