بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێحسان عەتایا لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین سەبارەت بە سەرکەوتنە مەزنەکەی شەڕی زریانی ئەقسا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: ئەم شەڕە جەختکردنەوەیە لە سەر بەردەوامی ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی تا ئازادی دیلەکان و خاکی فەڵەستین و پیرۆزییەکان و سەرجەم ناوچە عەرەبییە داگیرکراوەکان لە ژێر دەستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی کە ئەم شەڕە بە دڵنیاییەوە دەسکەوتی زۆری بە دواوە دەبێت و تا سەرکەوتنی گەورە کە ئازادکردنی تەواوی خاکی فەڵەستینە بەردەوام دەبێت.
عەتایا سەبارەت بە کاردانەوەکان و پەیامەکانی شەڕی زریانی ئەقسا وتی: ئەمە پەیامێکی ڕوونی هەیە کە ڕەوتی سازشت و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی هیچ کات ناتوانێت ئەم ڕژێمە ڕزگار بکات و هیچ سازشت و ڕێکەوتنێک ناتوانێت ئاستەنگ بخاتە بەردەم خۆڕاگریی گەلی فەڵەستین بۆ ئازادکردنی خاکی داگیرکراوی خۆیان./.