بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی کەتیبەکانی قودس (باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین) ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم بزوتنەوەیە شان بە شانی هێزەکانی حەماس لە شەڕی زریانی ئەقسا بەشدارییان هەیە.
ئەبو حەمزە وتەبێژی کەتیبەکانی قودس سەر بە بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین ڕایگەیاند کە هێزەکانیان بەشێک لەم شەڕەی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستین و شان بە شانی برایانی حەماس تا سەرکەوتنی کۆتایی شەڕ دەکەن./.