بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی شەڕی زریانی ئەقساوە پیرۆزبایی لە بزوتنەوەی حەماس و کەتیبەکانی قەسام کردووە.
لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە شەڕی زریانی ئەقسا دیسانەوە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیرادەی گەلی فەڵەستین و چەکی خۆراگری تەنیا بژاردەی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنی زایۆنیستییە.
لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵادا هاتووە کە ئەم شەڕە پەیامێکە بۆ جیهانی عەرەبی و ئیسلامی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بە تایبەت ئەو کەسانەی کە هەوڵی سازشت لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستی دەدەن و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە پرسی فەڵەستین زیندووە و تا سەرکەوتن و ئازادی لە ناو ناچێت.
ڕاشیگەیاندووە کە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی پێویستە پاڵپشتی لەم شەڕە بکەن و ڕژێمی زایۆنیستیش وانە لە گۆڕانکارییە مەیدانییەکان بگرێت./.