بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووداوەکانی فەڵەستین و هێرشە مەزن و پڕ لە شانازییەکەی زریانی ئەقسا بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە ئێمە بە شانازییەوە بەدواداچوون بۆ سەرکەوتنە بەرچاو و شکۆمەندانەکەی فەڵەستین دەکەین کە بووەتە هۆی دڵخۆشیی تەواوی موسڵمانان لە سەرتاسەری جیهان و زریانی ئەقسا ئەو دەسکەوتە گەورەیە کە لاوازبوونی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستیی بۆ هەمووان ڕوون کردەوە.
حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە شەڕی زریانی ئەقسا وەڵامێکی بەهێزی تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئێمە لەم قۆناغە هەستیارە مێژووییەدا پشتیوانی خۆمان بۆ برایانی خۆڕاگری ڕادەگەێنین و داوا لە سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهان دەکەین کە بۆ سەرکەوتنی گەلی فەڵەستین و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی ئەوان هاوکاری بکەن.
حەشدی شەعبی ڕایگەیاندووە کە ئەم دەسکەوتە کە ئێستا مسۆگەر بووە، ئەنجامی هەوڵێکی بێ وچان و ڕێگایەکی پیرۆزە کە بە خوێنی شەهیدان بە تایبەت دوو شەهیدی فەرماندە حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهەدی موهەندیس هاتووەتەدی./.