بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە هێزەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە، هەڵمەتێکی سەربازی بەربڵاویان لە پێناو بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا و ئازادکردنی دیلەکانی فەڵەستین دەستپێکردووە.
ناوبراو وتی کە شەڕی زریانی ئەقسا وەڵامێکە بۆ تاوانی زایۆنیستەکان.
عاروری وتی کە لەم شەڕەدا کەرتی خۆرئاوا قسەی یەکەم دەکات و شەڕەکە دەتوانێت سەرجەم شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان بگرێتەوە.
جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس داوای لە سەرجەم وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کرد کە پەیوەندی بەم شەڕەوە بکەن./.