بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕۆژئاوا بە گێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە لە شەڕی زریانی ئەقسا لە دژی ئەم ڕژێمە، تا ئێستا لانیکەم 22 زایۆنیست لە دانیشتووانی فەڵەستینی داگیرکراو، کوژراون.
میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاندووە کە بە هۆی کاریگەرییەکانی ئەم شەڕەوە، زیانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی زیاتر دەبێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی هێرشە مووشەکی و ڕۆکێتییەکانی بزوتنەوەی حەماس، 22 کەس کوژراون و زیاتر لە 500 کەسیش بریندار بوون./.