بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی 13 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی، ئاماری زیانەکانی شەڕی زریانی ئەقسای لە لایەن خۆڕاگری فەڵەستینەوە بڵاو کردەوە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو کەناڵەدا هاتووە کە لە ئاکامی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستین ناسراو بە زریانی ئەقسا، 100 کەس کوژراون و زیاتر لە 800 کەسیش بریندار بوون.
لە لایەکی دیکەوە، ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە پلەدارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە دیلی گیراون و ئەمەش دەتوانێت سەرجەم دیکلەکانی فەڵەستین لە گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئازاد بکات.
سەرچاوەیەکی نزیک لە حەماس ڕایگەیاندووە کە ژمارەی دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی 50 کەسن.
شەڕەکەی زریانی ئەقسا بە بۆچوونی شارەزایانی سیاسی و سەربازی بە گەورەترین شکستی سەربازی و هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی دادەنرێت./.