بە گوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی و بە گێڕانەوە لە ڕویتێرز، عەرەبستان ڕایگەیاندووە کە بەرهەمهێنانی نەوت تا کۆتایی مانگی نوامبێری ساڵی 2023، بۆ هەر ڕۆژ تا 1 ملیۆن بەرمیل دادەبەزێنێت و لەسەر مەیل و ویستی خۆی درێژە بەم ڕەوتە ئەدات.
وەزارەتی ئێنرجی عەرەبستان بە پێی گوتارێک کە هەواڵنێری فەرمی هەمان وڵات بڵاوی کردۆتەوە، نووسیویەتی: بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە لە مانگەکانی نوامبێر و دیسامبێر، بۆ هەر ڕۆژێک دەگاتە نزیکەی 9 ملیۆن بەرمیل.
بە پێی هەمان گوتاری بڵاوەبوو، ” بڕیاری دابەزینی دڵخوازانە لە مانگی داهاتوودا لە بواری دابنارتنی دابەزین یان هەڵکشانی بەرهەمهێنان دەخرێتە بەر لێکدانەوە”
عەرەبستان بۆ یەکەمجار لە مانگی جولایدا و لەسەر ویستی خۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئەنجام دا و لەو کاتەوە بەملا بە شێوازی مانگانە و کاتی درێژە بەو ڕەوتە ئەدات.
ئەو دابەزینی بەرهەمهێنانی دڵخوازانەی عەرەبستانە وێڕای کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانێکە کە کۆڕی ئۆپێک لە مانگی ئاڤریل لەسەری ڕێککەوتن و تا کۆتاییەکانی ساڵی 2022 درێژەی پێ ئەدەن.