بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەبارەت بە پرۆسە سەربازییە کەم وێنەکەی بزوتنەوەی حەماس بە ناوی زریانی ئەقسا لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، وتی: سەرکردەکانی عەرەب پشتیان لە فەڵەستین کرد و تەنیا کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپەکانی خۆڕاگری لە بەرەی پشتیوانی لەم گەلەدا ماونەتەوە.
ناوبراو وتی: پشتیوانییەکانی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و ئەم وڵاتە لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین ڕۆڵی گرنگی هەبووە و ئێمە بە ئیرادە و هێزی خۆمانەوە لە شەڕی دژ بە ڕژێمی تاوانبار و لاوازبوونی زایۆنیستی، سەرکەوتنمان بە دەست هێناوە.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: ئەمڕۆ ئیرادەی گەلی فەڵەستین سەرکەوتنی بە دەست هێناوە و بە شانازییەوە باس لەم سەرکەوتنە مەزنە دەکەین.
وتیشی کە ئەگەر ئەمریکا لە پرسی فەڵەستیندا دەستێوەردانی هەبێت، پێگەی ئەمریکییەکان دەکەینە ئامانج./.