بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە کردەوەکانی فەڵەستینییەکان، بەرگرییەکی تەواو ڕەوایە لە بەرامبەر زیاتر لە 7 دەیە داگیرکاری زاڵمانە و تاوانی دڕندانەی ڕژێمی نایاسایی زایۆنیستی. ئێمە بە هەموو هێزێکەوە پاڵپشتی لە فەڵەستین دەکەین بەڵام لە وەڵامی فەڵەستینییەکاندا دەستێوەردانمان نەبووە و ئەوە بە تەواوی لە لایەن خۆیانەوە کراوە.
نوێنەرایەتی ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی دەیەوێت پاساو بۆ شکستە سەربازی و هەواڵگرییەکەی بێنێتەوە و ئەم هەنگاوەی فەڵەستینییەکان بۆ هێزی پلانداڕێژی و هەواڵگریی ئێران بگەڕێنێتەوە، بۆیان قورسە کە باس لەوە دەکرێت ڕژێمی زایۆنیستی و دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی لە بەرامبەر گرووپێکی فەڵەستینی شکستی هێناوە./.