بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی بڕیارەکەی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی بۆ گەمارۆدانی تەواوی کەرتی غەززە هاتە دەنگ.
ناوبراو وتی: بێبەشکردنی کەرتی غەززە لە مادە خۆراکییەکان و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان قبووڵکراو نییە و داوای گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەم ناوچەیە دەکەین.
یوئاو گاڵانت وەزیری شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی فەرمانی گەمارۆدانی تەواوی کەرتی غەززەی دەرکردووە و ڕایگەیاندووە کە نابێت ئاو و کارەبا و سووتەمەنی لە غەززەدا بوونی هەبێت./.