بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە 8ی ئوکتۆبەر وێڕای پێشبینی ڕۆژگەلێکی زۆر سەخت و دژوار، هەواڵی لە چوڵکردنی شارۆچکەکانی ناوچەی غەزە و سەر خاکی داگیرکەر داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاناتۆلی و لەسەر زاری میدیای زایۆنی “کان” ئەرتەشی ڕژێمی داگیرکەر، ئیدعای گرتنەوەی هەنێ لە ناوچەکانی هێناوەتە گۆڕێ کە پێشتر هێزەکانی بەرگری فەلەستین بەدەستیان هێنابوو.
وتەبێژی ئەرتەشی زایۆنی لە درێژەدا دەڵێت: شەڕ و پێکدادان لە ناوچەی (بێئر)یدا بەردەوام درێژەی هەیە و ئێمە ناوچەکانی نزیک لە غەزەمان چۆڵ کردووە و بێگومان ڕۆژگەلێکی زۆر سەخەمان لە پێشدایە.
بزووتنەی بەرگری ئیسلامی ناسراو بە (حەماس) بەرەبەیانی ڕۆژی ڕابردوو، شەمە 7ی ئوکتوبەر ناوچە داگیرکراوەکان، لەوانە تەلئاڤیڤ، ئەشدۆد، عەسقەلانی بە سەدان مووشەک بوردمان کردووە.
بە گوێرە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندرووستی ڕژێمی زایۆای، تا ئێستە زیاتر لە 300 زایۆنی بوونەتە قوربانی و نزیکەی 1864 کەسیشیان لێ بریندار بووە کە دۆخی 19 کەسیان ناجێگیرە و 326 کەسی دیکەشیان لە دۆخێکی پڕ مەترسیدان.