بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی ” یەدیعوت ئەحارانۆت ” ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی تشرینی یەکەمی 2023 ڕایگەیاند کە ” ئلی گنسبرگ ” لە فەرماندە باڵاکانی هێزی دەریایی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕ و پێکدادانی لە گەڵ هێزەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین کوژراوە.
ناوبراو خاوەنی چەندین میدالیای ڕژێمی زایۆنیستی بووە و یەکێک لە ئەفسەرە باڵاکانی یەکەی زۆر تایبەتی هێزی دەریایی سوپای ئەو ڕژێمە بووە.
بە هۆی هەڵمەتە سەربازییەکەی بزوتنەوەی حەماسەوە کە بە زریانی ئەقسا ناسراوە، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت چەندین ئەفسەر و فەرماندەی باڵای ئەو ڕژێمە کوژراون./.