بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ستایشی پلانە جێبەجێکراوەکانی حکومەتی عێراق و بەخشندەیی گەلی ئەو وڵاتەیان کرد بۆ پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع).
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕێکەوتنەکانی نێوان تاران و بەغدا کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی شەهید سەید ئیبراهیم ڕەئیسیدا واژۆ کراون، جەختیان لە سەر خێراتربوونی جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکەوتنەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە.
لە درێژەی ئەو چاوپێکەوتنەدا محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی سەرجەم هێڵە سوورە نێودەوڵەتی و مرۆییەکانی تێپەڕاندووە و هەڵوێستی گەل و حکومەتی عێراق لە بەرامبەر ئەم تاوانانەدا نەگۆڕ و بەردەوامە و حکومەتی عێراق لە پەیوەندی بەردەوامدایە لە گەڵ ئەو وڵاتانەی کە هەڵوێستێکی هاوبەشیان لە سەر ئەم پرسە هەیە./.