بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی سێ شەممە 30 ی تەمموزی 2024 لە چاوپێکەوتنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین، وتیان: ئەمڕۆ بەرزترین ئاڵای ئیسلامی لە دەستی گەلی فەڵەستین و خەڵکی غەززەدایە و لە سایەی ئەم خۆڕاگرییەدا بەستێنی بەرەوپێشبردنی ئیسلام دابین کراوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران یەکێک لە نیگەرانییە هەمیشەییەکانی بیرمەندانی ئیسلامیی بە چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی ئیسلام و خستنەڕووی مۆدێلێکی کۆمەڵگای ئیسلامی ناو برد و وتیان: پەرەسەندنی ئیسلام لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لەم قۆناغەدا پیشاندەری گەورەیی گەلی فەڵەستینە.
بەڕێزیان وتیان: هۆکاری سەرەکی گەورەیی و شکۆمەندیی خۆڕاگری، دانیشتووانی کەرتی خۆرئاوا و کەرتی غەززەن و هیوادارین گەلی فەڵەستین و هێزەکانی خۆڕاگری، یارمەتی و پشتیوانی خودای گەورە وەربگرن./.