بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان لە چاوپێکەوتنی داتۆ جوهرین عەبدول سەرۆکی پەرلەمانی مالیزیا لە تاران، پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی بە دۆستانە و برایانە ناو برد و وتی: ئێمە دەمانەوێت لە خولی نوێدا و بە ئیرادەی بەرپرسانی باڵای ئێران و مالیزیا پەیوەندییەکانمان بەهێزتر و کاریگەرتر بکەین و بە دیاریکردنی ئاسۆی داهاتووی پەیوەندییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی گەلانی هەر دوو وڵات هەنگاو بنێین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەشێکی دیکەی ئەو چاوپێکەوتنەدا ستایشی هەڵوێستی مالیزیای لە پرسی فەڵەستیندا کرد و وتی: وڵاتانی ئیسلامی پێویستە بۆ ڕێگری لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین و بە تایبەت لە غەززە هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت./.