بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان لە چاوپێکەوتنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران، وتی: گەلی ئێران بەردەوام نەفرەتیان لە تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هەبووە و بەرگری و پشتیوانییان لە مافەکانی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین کردووە و ئەم پشتیوانییەش بەهێزەوە بەردەوام دەبێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ستایشی خۆڕاگریی گەلی فەڵەستینی کرد و وتی: دڵنیاین ئەم خۆڕاگرییە دەگاتە سەرکەوتنی کۆتایی و لەناوچوونی ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی.
لەو چاوپێکەوتنەدا سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسیش وتی کە ستراتیژی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پشتیوانیکردنی خۆڕاگری و بەرەنگاربوونەوەی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و نوێنەریان لە ناوچەکە، واتە ڕژێمی زایۆنیستی، زۆر گرنگە.
ئیسماعیل هەنیە وتی کە یەکێک لە ئەنجامە گرنگەکانی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا، دڵنیایی زیاترە لە لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی و لە ئێستادا خۆڕاگری سەرکەوتووانە ڕەوتی لەناوچوونی ئەو ڕژێمەی خێراتر کردووە./.