بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە تاران، پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی بە مێژوویی و دۆستانە لە سەر بنەمای دراوسێتی ناو برد و جەختیکردەوە کە پتەوکردنی پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی دۆست و دراوسێ بە ئامانجێکی گرنگی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دادەنرێت.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها جەختی لە سەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان کردەوە و وتی: ئێمە ڕێگاکانی گواستنەوە وەک ڕێڕەوی باکور – باشور وەک دەرفەتێک بۆ گەشەپێدان و پێشکەوتنی هەموو وڵاتانی ناوچەکە دەزانین و تەواوکردنی پرۆژەکانی ئەم کەرتەش بە یەکێک لە ئەولەویاتی کارکردنی کابینەی نوێ دەزانین.
نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیاش لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای دووبارە پیرۆزبایی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی بە ستراتیژی و مێژوویی ناو برد و جەختی لە سەر ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران کردەوە./.