بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و یەکێک لە پاسەوانەکانی بە هۆی کردنە ئامانجی شوێنی مانەوەیان لە تاران شەهید کران.
شەهید ئیسماعیل هەنیە ڕۆژی سێ شەممە 30 ی تەمموزی 2024 لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لە تاران بەشداری کرد./.