بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە درێژەدا هاتووە.
بسم اللە الرحمن الرحیم
انا للە و انا الیە راجعون
گەلی ئازیزی ئێران
ڕابەری بوێر و تێکۆشەری ناسراوی فەڵەستینی بەڕێز ئیسماعیل هەنیە بەرەبەیانی دوێنێ شەو شەهید کرا و بەرەی گەورەی خۆڕاگری تازیەبار بوو. ڕژێمی زایۆنیستی تاوانبار و تیرۆریست، میوانی ئازیزی ئێمەی لە خاکی ئێمەدا شەهید کرد و ئێمەی تازیەبار کرد بەڵام بەستێنی سزادانێکی قورسی بۆ خۆی دابین کرد.
شەهید هەنیە ساڵانێکی زۆر لە مەیدانی خەباتی شەرەفمەندانە گیانی پیرۆزی لە سەر دەست بوو و ئامادەی شەهیدبوون بوو و ژمارەیەک لە منداڵان و کەسانی نزیکی خۆیی لەم ڕێگایەدا بەخت کرد. ئەو لە شەهیدبوون لە ڕێگای خودا و ڕزگارکردنی بەندەکانی خودا نەدەترسا، بەڵام ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەم ڕووداوە تاڵ و سەختەدا کە لە خاکی خۆمان ڕوویداوە، تۆڵەی خوێنی بکەینەوە.
پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئۆممەی گەورەی ئیسلام و بەرەی خۆڕاگری و گەلی ئازا و سەربەرزی فەڵەستین و بە تایبەت بنەماڵەی شەهید هەنیە و یەکێک لە هاوڕێکانی کە لە گەڵ ئەودا شەهید بووە، دەکەم و داوا لە خودای گەورە دەکەم پلەی ئەو شەهیدانە بەرز بکاتەوە.
سەید عەلی خامنەیی
10 ی گەلاوێژی 1403 ی کۆچی هەتاوی
25 ی موحەڕەمی 1446