بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا بە ئاماژە بە بەشداری شەهید هەنیە لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێراندا هاتووە کە ئەم تاوانە پیشانیدا تاقمی بکوژ و تاوانبار و تیرۆریستی زایۆنیستی بە بێ گرنگیدان بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و بە ئامانجی پەردەپۆشکردنی شکست و سەرشۆڕییەکانی 9 مانگەی شەڕی غەززە کە بووەتە هۆکاری کۆمەڵکوژیی دەیان هەزار ژن و پیاو و منداڵی فەڵەستینی، لە ئەنجامدانی هیچ کردەوەیەکی تاوانبارانە درێغی ناکات.
سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە بێگومان ئەم تاوانەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند و کاریگەری بەرەی بەهێز و گەورەی خۆڕاگری بە تایبەت ئێرانی ئیسلامی دەبێتەوە و بەرەکەتی خوێنی شەهیدی قودس دکتۆر ئیسماعیل هەنیە بۆ بەرگری لە ئامانج و مافەکانی گەلی فەڵەستین یارمەتیدەری ئەوان دەبێت./.