بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە ئەو دامەزراوەیە ئەمڕۆ چوارشەممە سەبارەت بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە کۆدەبێتەوە.
پێشتر ئەمیر سەعید ئیروانی باڵیۆزی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەو ئەنجومەنەی کردبوو بۆ تاوتوێکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەکە./.