بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە ” ئەمڕۆ ئێرانی ئازیز تازیەباری لەدەستدانی هاوبەشی خەم و شاییەکانی خۆی، هاوڕێی هەمیشەیی و پڕە لە شانازیی ڕێبازی خۆڕاگری، ڕابەری بوێری خۆڕاگریی فەڵەستین، شەهیدی قودس، حاجی ئیسماعیل هەنیەیە، دوێنێ دەستی سەرکەتووم بەرزکردەوە و ئەمڕۆ دەبێت تەرمی پیرۆزیان لە سەر شانم بەڕێکەم “.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” شەهیدبوون هونەری پیاوانی خودایە. پەیوەندی نێوان دوو گەلی سەربەرزی ئێران و فەڵەستین لە جاران بەهێزتر دەبێت و ڕێگای خۆڕاگری و بەرگری لە زوڵملێکراوان بەهێزتر لە هەموو کاتێکی دیکە پەیرەو دەکرێت “.
پزیشکیان ڕایگەیاندووە کە ” کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری لە یەکپارچەیی خاک، شەرەف و شانازی خۆی دەکات و داگیرکارانیش لە کردەوە تیرۆریستی و ترسنۆکەکەیان پەشیمان دەکاتەوە. ان اللە عزیز ذو انتقام “./.