بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕژێمی زایۆنیستی ئێوارەی سێ شەممە ناوچەی زاحیەی باشوری بەیروت پایتەختی لوبنانی کردە ئامانج.
سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە کە لەو هێرشەدا 3 کەس شەهید و 25 ی دیکەش بریندار بوون.
کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاندووە کە 5 نهۆمی ئەو باڵاخانەیەی لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە کراوە ئامانج، ڕووخاوە.
ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هێرشەکەی بەیروت لە وەڵامی هێرشەکەی مەجدەلشەمس بووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە حزبوڵڵا ڕەتیکردووەتەوە دەستی لەو هێرەشەدا بووبێت.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە فۆئاد شوکر فەرماندەی باڵای سەربازیی حزبوڵڵا لەو هێرشەدا ڕزگاری بووە و بەمەش ئامانجی هێرشە تیرۆریستییەکەی زایۆنیستەکان شکستی هێناوە./.