بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوئالا وەلائی ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی سەیدئەلشوهەدای عێراق وتی: خۆڕاگری کۆتایی بە دۆسیەی داگیرکاری لە عێراق دەدات و ئەمەش لە زووترین کاتدا ڕوو دەدات و بە یارمەتی خودای گەورە و ئیرادەی ڕۆڵە سەربەرزەکانی عێراق ئەمە ڕوو دەدات.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری دەرفەتێکی زۆری بە حکومەتەکانی عێراق داوە تا بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بتوانێت ڕۆڵی خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە بوونی داگیرکارانی بێگانە بە گشتی و داگیرکاری ئەمریکییەکان بە تایبەت جێبەجێ بکات.
وەلائی وتی: ئێمە لە نزیکەوە ئاستی بەشداری حکومەتە بەکرێگیراوەکانی عەرەب و موڵەتی ئەوان بە ڕژێمی زایۆنیستی و بەکارهێنانی هەرێمی ئاسمانی ئەوان بۆ هێرشی سەر وڵاتانی دراوسێ چاودێری دەکەین و لە سەر ئەمەش هۆشدارییان پێدەدەین./.