بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە سەربازییەکانی سەر بە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن هۆشدارییان داوە کە وەڵامی خۆڕاگری بۆ تاوانەکانی ڕۆژانی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنیستی تەنیا یەمەنی نابێت بەڵکوو بە شێوازی هاوئاهەنگ لە نێوان بزوتنەوەکانی خۆڕاگریی لوبنان، عێراق و فەڵەستین دەبێت، ئەم وەڵامەش شەڕێکی بێسنور دەبێت کە قووڵایی ڕژێمی زایۆنیستی و بەرژەوەندی تەواوی لایەنگرانی لە ناوچەکە (بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا) دەکاتە ئامانج.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە وەڵامەکە بەهێزتر لە توانای بەرگریی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت و دوژمن بەم تاوانانەوە دەچێتە پێشوازیی وەڵامی خۆڕاگرییەوە، ئەو وەڵامەی کە هەمووان تووشی سەرسوڕمان دەکات و زیاتر لە توانای بەرگریی ئەو ڕژێمە دەبێت.
سەرچاوەکانی یەمەن ڕایانگەیاندووە کە بوونی هێزی دەریایی و وشکانیی ئەمریکا لە ڕیزی ئامانجەکانی خۆڕاگریدا دەبن و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر بەیروت و تاران پێویستی بە کاردانەوەیەکی گەورەیە کە سەرقاڵی هاوئاهەنگی و بڕیاردانە./.