بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای ئەوەی ڕژێمی زایۆنیستی جارێکی دیکە بانگەشەی شەهیدبوونی محەممەد زەیف سەرکردەی سەربازیی حەماسی دەستپێکردەوە، عێزەت ڕەشق لە سەرکردە باڵاکانی ئەم بزوتنەوەیە ڕایگەیاندووە کە پشتڕاستکردنەوە یان ڕەتکردنەوەی هەواڵی کوژرانی هەر فەرماندەیەکی قەسام لە ئەستۆی ئەو کەتیبانە یان سەرکردایەتی حەماس دەبێت.
ناوبراو وتی: تا ئەو کاتەی کە فەرماندەیی کەتیبەکانی قەسام و سەرکردایەتی حەماس ئەم هەواڵە ڕانەگەێنن، ناتوانین هیچ یەک لە هەواڵە بڵاوکراوەلان لە میدیاکان یان هەر لایەنێکی دیکە پشتڕاست بکەینەوە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ پێنج شەممە جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەیکردووە کە محەممەد زەیف فەرماندەی کەتیبەکانی قەسامی سێ هەفتە بەر لە ئێستا لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید کردووە.
بزوتنەوەی حەماس پێشتریش هەواڵەکەی ڕەتکردبووە./.