بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمە یەکەم جار نییە کە ڕژێمی زایۆنیستی کەسی ژمارە یەکی بزوتنەوەی حەماس تیرۆر دەکات، پێشتریش شێخ ئەحمەد یاسین ڕابەر و دامەزرێنەری حەماس ی تیرۆر کردبوو.
ڕژێمی زایۆنیستی بە بەردەوامیدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی تیرۆر، بەناوبانگترین سەرکردەکانی کەرتی غەززە و کەرتی خۆرئاوا و لە سەروی ئەوانەوە عەبدولعەزیز ڕەنتیسی و چەند مانگ پێش ئێستاش ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی حەماس ی لە بەیروت ی پایتەختی لوبنان تیرۆر کرد.
چەندین سەرچاوە ڕایانگەیاندووە کە حەماس بزوتنەوەیەکی ئازادیخوازی نیشتمانییە کە دەیان کەس لە سەرکردەکانی خۆیی پێشکەش بە قودس و فەڵەستین کردووە و لە لایەن دامەزراوەکانەوە بەڕێوە دەبرێت کە کاری دامەزراوەکانیش بە تیرۆرکردنی سەرکردە سیاسی و سەربازییەکان کۆتایی نایەت.
ئەو سەرچاوانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە سیاسەتی تیرۆری ڕژێمی زایۆنیستی نە هێزی بزوتنەوەی حەماس لاواز دەکات و نە کاریگەریی لە سەر ئیش و کاری دامەزراوەکانی دەبێت و ئەم بزوتنەوەیە لە دەیەکانی ڕابردوودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی، هەلومەرجێکی دژوارتری تێپەڕاندووە و بەردەوام بەهێزتر بووە.
سەرچاوەکان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە سیاسەتی تیرۆر لە هەوڵی تێکدانی هاوکێشەکانە بۆ بزوتنەوەی حەماس، بەڵام لەمەشدا شکست دەهێنێت.
ئەنجومەنی گشتی بزوتنەوەی حەماس ساڵی 2021 جارێکی دیکە ئیسماعیل هەنیە ی وەک سەرۆکی مەکتەبی سیاسی هەڵبژارد و ساڵح عاروری پێش تیرۆر، بەدەر لە سەرۆکایەتی کەرتی خۆرئاوا، جێگری سەرۆکیشی لە ئەستۆ بوو.
یەحیا سینوار سەرۆکایەتی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە و خالید مەشعەل سەرۆکایەتی دەرەوەی فەڵەستینی ئەم بزوتنەوەی لە ئەستۆیە.
ئەنجومەنی ناوەندی باڵاترین دامەزراوەی یاسادانانی بزوتنەوەی حەماسە کە بەردەوامە لە کارەکانی و کۆمیتەی جێبەجێکاریش وەک باڵاترین دامەزراوەی سیاسی لەم هەلومەرجە هەستیارەدا درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دەدات.
کۆمیتەی جێبەجێکاری بزوتنەوەی حەماس، بەدەر لە سەرۆکی بزوتنەوەکە کە سەرۆکایەتی کۆمیتەی لە ئەستۆیە، لە 18 ئەندام پێکهاتووە کە 6 ئەندام لە هەر ناوچەیەکە./.