بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلک حوسی ڕێبەری بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوەی بەرامبەر بە تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و فۆئاد شوکر لە فەرماندە باڵا سەربازییەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی کە دوژمنی زایۆنیستی بەم تاوانانە هەوڵی پەرەسەندنی شەڕی لە ناوچەکە داوە کە ئەڵبەت لێکەوتە و کاریگەرییەکانی بۆ ئەو دوژمنە قورس دەبێت.
ناوبراو وتی: بە هاوکاری برایانی خۆمان لە هیچ هەوڵێک بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهیدان و خەڵکی زوڵملێکراوی فەڵەستین درێغی ناکەین.
ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: تاوانی تیرۆری شەهید هەنیە ئیرادەی ئێمەی بۆ دژایەتی زیاتری ڕژێمی تاوانباری زایۆنیستی بەهێزتر کردووە./.